بەرەو كوێستان ئەهاتمەوه
جانتام پڕ بوو له ئاوات و حەز و تاسه
هێنده تینوو، هێنده تامەزرۆی دیدار بووم
دەمویست بەفری ساڵی نەهات
بتوێنمەوه به هەناسه
بۆ لای كاڵێ ئەهاتمەوه
عەشقی قەڵای بەرزی هەست و
دڵی منیش
كۆتره برژیلەی ماڵی بوو
كاڵێ، ڕۆحی سەوزی دەشت و
چاوی گوند و
هێزی عەشق و
گەورەتر له عەمبەر خاتوونی مەولانا و
جوانتر له خاتوو حەبیبەی دیوانی شێعری نالی بوو
دێر هاتمەوه، دێر هاتمەوه
كوێستان چۆڵ بوو
چاوی ئاسمان لێڵ ئەیڕوانی
جێژوانەكەی جاران بۆنی خەمێكی زەردی لێ ئەهات
پڕ له چقڵ و خاك و خۆڵ بووم
ئیتر دنیا ڕەش ئەنوێنێ
له ناو شێعرما
كەوی تەنیای شێعر،
دڵتەنگ، دڵتەنگ
دڵتەنگتر له كوێستان
سیاوچەمانەی فرمێسك و خوێن ئەزریكێنێ
|
امتیاز مطلب : 3
|
تعداد امتیازدهندگان : 1
|
مجموع امتیاز : 1